zagros news agency

ئاسایشی هەولێر چوار كەسی بە تۆمەتی ڕێگریكردن و دزیكردن هەڵكوتانە سەر خەڵک دەستگیر كرد

 

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی ڕێگریكردن و دزیكردن و هەڵكوتانە سەر خەڵک دەستگیر كرد و دەڵێت: “لە ژێر هەڕەشەی بەکارهێنانی چەک هەولێان داوە وەربگرن.”

ئەمڕۆ یەكشەممە 12ـی 4ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر باندێکی دزیکردنمان دەستگیر کرد.”

دەشڵێ، ئەوانەی دەستگیر كراون، “بە ناوەکانی (م. ب. ع)، (س. م. ب)، (ع. م. ئـ) و (ع. م. ئـ)ـن، تۆمەتبارانی ناو هاتوو هەڵسابوون بە ڕێگریکردن و هەڵکوتانە سەر هاووڵاتییەک لە شاری هەولێر، کە نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی هەیە، دوای چاودێریکردنی هاووڵاتییەکە لە لایەن تۆمەتبارەکانەوە، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە ڕێگریان لێ کردووە و لە ژێر هەڕەشەی بەکارهێنانی چەک هەولێان داوە پارەکانی لێ وەربگرن، بەڵام دەستبەجێ لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران.”

ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییان دەکات، کە هاوکارن لە پێدانی زانیاری.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆیتەرز: کوردانی سووریا لەگەڵ دەستەڵاتی ئەم وڵاتە لە دانووستان دان

سەڵاح

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

ئایا خواردنی برۆکلی بۆ منداڵان تەندروستە

lana