zagros news agency

گەڕانەوەی مێژوویی گرووپی BTS بۆ سەر تەختەی شانۆ

شاری سیول بە ڕەنگی مۆر داپۆشرا بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی گەڕانەوەی گرووپی جیهانی BTS دوای دابڕانێکی چوار ساڵە.

 

دەیان هەزار هەوادار کە بە “ئاڕمی” دەناسرێن، لە گۆڕەپانی “گوانگھوامون” کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی چیلکە ڕووناک کەرەوەکان پێشوازییان لە ئەندامانی گرووپەکە (RM, Jin, Suga, J-Hope, Jimin, V, Jung Kook) کرد.

 

ئەم کۆنسێرتە هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی پێنجەمی گرووپەکە بەناوی “BTS ARIRANG” کە ڕیکۆردی شکاند و تەنیا لە دە خولەکدا ملیۆنێک نوسخەی لێ فرۆشرا.

 

ئەندامانی گرووپەکە بە پۆشاکێکی ناوازە دەرکەوتن کە ئیلهامی لە قەڵخانی جەنگاوەرانی کۆنی کۆریا و جلی “هانبۆک” وەرگرتبوو.

 

ئەم گەڕانەوەیە تەنیا لایەنێکی هونەری نییە، بەڵکو کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئابووری کۆریا هەیە کە بە “BTSnomics” دەناسرێت.

 

بڕیارە گرووپەکە گەشتێکی جیهانی ئەنجام بدەن کە 82 نمایش لە 23 وڵات لەخۆدەگرێت و پێشبینی دەکرێت داهاتەکەی کێبڕکێی گەورەترین گەشتە مۆسیقییەکانی جیهان بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Harry Potter” وەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنی بەرهەمدێت

ART

داهاتی “Nosferatu” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

تۆم هۆڵاند نهێنییەکی جلوبەرگی سپایدەرمان ئاشکرا دەکات

ART