zagros news agency

میدیاکانی ئەمریکا: دۆناڵد ترەمپ بە توندی هێرش دەکاتە سەر بنیامین نەتانیاهو

 

​ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە ئاشکرای کرد کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هێرشێکی توندی کردووەتە سەر بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.

بەپێی سەرچاوەکان، ترەمپ بە توندی نیگەران و تووڕەیە لە بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و حیزبوڵا، بەتایبەت دوای ئەوەی ئێران چەندین جار هەڕەشەی کشانەوەی لە دانوستانەکان کردووە بەهۆی ئەو هێرشانەوە.

​لە دەقی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ترەمپ جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهۆی ئەم جۆرە ڕەفتارانەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە، ئێستا ڕق و کینەی هەموو کەسێک بەرامبەر بە خودی نەتانیاهو و دەوڵەتی ئیسرائیل زیادی کردووە.

​ئەم گرژییە نوێیەی نێوان ترەمپ و نەتانیاهو لە کاتێکدایە کە پێشتر پەیوەندییەکانیان بە نزیک و هاوپەیمانی باوەڕپێکراو دادەنرا، بەڵام پەرەسەندنی شەڕ لە لوبنان و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر پرۆسەی دانوستانەکان، بووەتە هۆی دروستبوونی ئەم ناکۆکییە توندە لە نێوانیاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سی ئێن ئێن: ناکۆکیی ئەمریکا و ئێران ئەوەندە زۆر نییە

mustafa

وێنه‌ی چاندنی 800 نەمام له‌ هه‌ولێر ببینه‌

سەڵاح

ترەمپ سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق بانگهێشتی کۆشکی سپی دەکات

دڵشاد