ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 350 ملیۆن و 66 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 155 ملیۆن و 781 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 194 ملیۆن و 285 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART

فیلمی “Oppenheimer” لە ژاپۆن نمایشکرا

ART

حەلەب… زیاتر لە ٤٠٠ کەس ژه‌هراوی بوون

سەڵاح