zagros news agency

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا پەردەی لەسەر وتەبێژی زیرەکی دەستکرد لادا

ئۆکرانیا ڕۆژی چوارشەممە گوتەبێژێکی دروستکراوی بە ناوی “ڤیکتۆریا شی” ناساند کە ئێستا بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لێدوانی فەرمی بڵاودەکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، “بۆ یەکەمجار لە مێژوودا” گوتەبێژی دیجیتاڵی بۆ خوێندنەوەی لێدوانەکانیان بەکاردەهێنن، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، دەقی بەیاننامەکە “هێشتا لەلایەن مرۆڤەوە دەنووسرێت”.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆ لیبرتی/ڕادیۆی ئازادی ئەوروپا، ڤیکتۆریا شای ڕایگەیاند کە چالاکییەکانی “کاتی زیاتر بۆ دیپلۆماتکارە مرۆییەکان دابین دەکات بۆ ئەوەی ماندوو نەبن و کاری گرنگتر بکەن”.
ڤیکتۆریا لە وەڵامی ئەو پرسیارەی پەیامنێری ڕادیۆی ئەوروپای ئازاد، “چیت هەیە مرۆڤ ناتوانێت بیکات؟” گوتی: “دەتوانم بەبێ خەوتن کاربکەم، ئەمەش لە کاتی جەنگدا زۆر بەسوودە”. هەروەها زیاتر لە ٣٠ زمانی باو دەزانم، کە کەم گوتەبێژێ دەتوانێت بیکات. بەردەوام فێری زمانی نوێ دەبم و شتێکی‌دیکە ئەوەیە، بەردەوام بەیانیان باش دەردەکەوم چونکە درەنگانی شەو ناچمە دەرەوە”.
ئەم گوتەبێژە مەجازییە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەگەر بمانەوێت له شەڕەکە سەربکەوین، لەڕووی تەکنەلۆژیاوە دەبێت هەنگاوێک لە پێشەوە بین.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

یاسین

ده‌ست به‌ پڕۆژەی ئاوی گردەچال – كۆڕێ كرا

سەڵاح

ئۆنسەی زێڕ هێڵی 4,400 دۆلاری بەزاند

یاسین