zagros news agency

ئیسرائیل ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ فەلەستینییەکانی ڕەفەح دابین ده‌كات

 

 

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو بەڵێنی ” ڕێڕەوێکی پارێزراو ” دەدات بە دەیان هەزاران فەلەستینی لە شاری ڕەفەحی باشووری غەززە، ئەمەش پێش دەستپێکردنی هێرشە زەمینییەکەی هێزەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر شارەکە دژی چەکدارانی حەماس. بەڵام دیار نیە کە ئایا فەلەستینییە ئاوارەبووەکان بۆ کوێ دەڕۆن.

نەتانیاهو لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ پڕۆگرامی This Week ی کەناڵی ئەی بی سیدا جەختی لە نیازەکانی کردەوە بۆ فەرمانکردن بە هێزەکانی ئیسڕائیل بۆ هێرشکردنە سەر چوار فەوجی حەماس لە ڕەفەح، دەڵێت سەرکەوتن بەسەر حەماسدا لە غەززە ڕوونادات بەبێ پاککردنەوەیان لە ڕەفەحی سەر سنووری میسڕ.

زیاتر لە نیوەی دانیشتوانە 2.3 ملیۆنییەکەی غەززە هەڵاتوون بۆ ڕەفەح و لە پەناگە قەرەباڵغەکاندا گیرییان خواردووە. بەڵام نەتانیاهو وتی ” ئەنجامی دەدەین. ئەنجامی دەدەین و لە هەمان کاتیشدا ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ دانیشتوانی سڤیل دابین دەکەین تاوەکو بتوانن ئەوێ بەجێبهێڵن.”

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا ئەو هەموو هاووڵاتییە فەلەستینییانەی کە لە خێمەکاندان لە ڕەفەح بۆ کوێ دەچن، نەتانیاهو وتی بەرپرسانی ئیسڕائیل ” کار لەسەر پلانێکی ورد دەکەن.”

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا بە فەرمی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیای بۆ مێردنداڵانی خوار تەمەن شازدە ساڵ قەدەغە کرد

سەڵاح

ڕێکخراوی دەریاوانیی نێودەوڵەتی هۆشداری لە مەترسیی گەشتی کەشتی لە دەریای سووردا دەدات

سەڵاح

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا داوای تورکیا بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح