zagros news agency

ڕووسیا ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵکرد

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، گوندی ئۆچێرێتین لە ناوچەی دۆنێتسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانیانەوە کۆنترۆڵکرا.
ژمارەی دانیشتوانی گوندەکە پێش جەنگ نزیکەی سێ هەزار کەس بووە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شاری ئەڤدیڤکا کە یەکێک بووە لە شوێنە قەڵادارەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا پێش ئەوەی ڕووسیا لە مانگی شوباتدا دەستی بەسەردا بگرێت.
تا ئێستا ئۆکرانیا هیچ لێدوانێکیان لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی گوندی ئۆچێرێتین لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە نەداوە. لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی بەناوبانگی “دیۆ ئاستیت ماپ” ئاماژەی بەوەکرد، ڕووسیا دەستی بەسەر گوندەکەدا گرتووە.
ڕووسیا لە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ئەڤدیڤکا، پێشکەوتنی خاو بەڵام بەردەوام بەخۆیەوە دەبینێت، چونکە زنجیرەیەک گوندی ئەو ناوچەیە کەوتوونەتە دەست هێزەکانی ڕووسیا.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ENKS) لە قامیشلۆ کۆبووەوە

یاسین

ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران، عێراق دەخاتە بەر مەترسییەکی گەورە

یاسین

سوپای ئەمریکا ٣٥ چەکداری داعشی لە سوریا کوشت

سەڵاح