zagros news agency

هەسەدە: بە درێژکردنەوەی ئاگربەست پابەند دەبین

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتی، لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست بۆ ١٥ ڕۆژ، لەگەڵ حکوومەتی کاتیی سووریا ڕێککەوتوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هێزەکانی ئێمە (هەسەدە) ڕوونی دەکەنەوە بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتی ئاگربەستەکە بۆ ١٥ ڕۆژ درێژ کراوەتەوە و هاوکات گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە. هێزەکانمان بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی، کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕەخساندنی دۆخێکی گونجاو بۆ سەقامگیری، پابەندی ڕێککەوتنەکەن.”
هەروەها وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی کاتیی سووریا ڕایگەیاند ئاگربەستەکە لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ی شەوی ڕابردووەوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ درێژ کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

یاسین

لە تورکیا ٢٣٥ کۆچبەر دەستگیر کران

سەڵاح