zagros news agency

وۆل ستریت جۆرنال : لە ئێران رایی جیاواز هەیە سەبارەت بە جەنگ و ئاشتی

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرنال ئاماژە دەکات کە ناکۆکییەکان لە ناو بازنەکانی بڕیاردانی لە تاران فراوانتر بوونەتەوە، لە نێوان ڕەوتێک کە پشتیوانی لە توندکردنەوەی پێکدادان لەگەڵ ئەمریکا دەکات و ڕەوتێکی دیکە کە لە دەرئەنجامە ئابوورییەکانی بەردەوامبوونی ململانێ دەترسێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، دیپلۆماتێکی ئێرانی ئاگادار، کە ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە، وتوویەتی ڕەوتێکی توندڕەو لە ناو ئێران بانگەشە بۆ زیادکردنی فشار و بەکارهێنانی کەنداوی هورمز وەک یەکێک لە گرنگترین کارتەکانی فشار دژی واشنگتۆن دەکات.

لە بەرامبەردا، ئەو دیپلۆماتە ئاماژەی بەوە داوە کە ڕەوتی «پراگماتیک» پێی وایە بەردەوامبوونی گەمارۆ و هەڵگیرساندنی ئاڵۆزییە سەربازییەکان دەبێتە هۆی خراپتربوونی بارودۆخی ئابووری، بۆیە پشتیوانی لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی دەکات بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان.

وۆڵ ستریت ژۆرنال ئەم ناکۆکییەی ناوخۆییەی بە بارودۆخی خراپی ئابووری ئێران بەستووەتەوە، و ئاماژەی کردووە کە ڕێژەی هەڵکشانی ساڵانەی نرخەکانی کاڵاکانی بەکارهێنان لە مانگی حوزەیراندا گەیشتووەتە ٨٨.٦٪، بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئێران.

هەروەها، ڕاپۆرتەکە دەڵێت سندوقی نێودەوڵەتی پارە (IMF)پێشبینی کردبوو، پێش دەستپێکردنی موجی نوێی ئاڵۆزییەکان، ئابووری ئێران لەم ساڵەدا بە ڕێژەی ٥.٤٪ بچووک ببێتەوە، و ئەوەش لە ئەگەری بەردەوامبوونی ململانێی ئێستادا دەکرێت زیاتر خراپ بێت.

ڕاپۆرتەکە هەروەها بە پێشبینییە ئابوورییەکان ئاماژە دەکات کە تەنها ٣٪ لە خێزانە بەرز داهاتەکانی ئێران هێشتا توانای کڕینی تەواوی سەبەتی خواردن هەیە، کە ئەوەش نیشانەی دابەزینی هێزی کڕین و زیادبوونی فشارە ژیانییەکانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری بانکی ناوەندی لەسەر پرسی موچە بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

یاسین

کەناڵێکی ئیسرائیلی: واشنتن دڵنیایی داوەتە تەلئەڤیڤ کە ئاگربەستی لوبنان جیاوازە لە ململانێکان لەگەڵ ئێران

دڵشاد

‎نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێك ڕووی لە پاشەکشە کرد

گوران