سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ڕووسیا دەیەوێت تا 30 هەزار سەربازی تری کۆریای باکوور بۆ بەشداری لە شەڕی دژ بە ئۆکرانیا بگوازێتەوە، و ئاماژەی بەوەدا کە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لێیان دەستی پێکردووە.
زیلێنسکی لە وتاری ئێوارەیی خۆیدا وتی: «هاوکاریی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور بەڕوونی دەبینین. ڕووسیا دەیەوێت 30 هەزار سەربازی تری کۆریای باکوور بێنێت، و لە مانگی حوزەیرانەوە لە ناوچەی ڤۆرۆنێژی ڕووسیا ئامادەکاری بۆپێشوازی لێیان دەکرێت.
بەپێی ڕێککەوتنی هاوبەشی بەرگری نێوان هەردوو وڵات، کۆریای باکوور ساڵی 2024 نزیکەی 14 هەزار سەربازی بۆ هاوکاری ڕووسیا لە ناوچەی کورسک نارد، دوای ئەوەی هێزەکانی ئۆکرانیاهێرشێکی بەرچاو لەو ناوچەیە ئەنجام دابوو.
لە هەمان کاتدا، زیلێنسکی ئاشکرای کرد کە کۆریای باکوور خۆیئ امادە دەکات قاذفەی نوێی مووشەکی بالیستیکی بە ڕووسیادابین بکات. بە وتەی ئەو، ئەم هەنگاوانە بەشێکن لە پلانی سەربازیی موسکۆ بۆ وەرزی پاییزی داهاتوو.
زیلێنسکی وتی: «ئەمە تەنها هەڕەشەیەک نییە بۆ ئۆکرانیا، بەڵکوو ڕووسیا یارمەتی کۆریای باکوور دەدات فێری شەڕکردن ببێت، چەکەکانی پەرەپێبدات و ئەزموونی شەڕی ڕاستەقینە بەدەست بهێنێت.
ئەو هۆشداری دا کە ئەم هاوکارییە هەڕەشەیە بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی ئاسیا کە لە مەودای مووشەکەکانی کۆریای باکوورن، و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئۆکرانیا وەڵامی گونجاو دەداتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کۆریای باکوور لە ساڵی ڕابردوودا تا 15 هەزارسەربازی بۆ هاوکاری ڕووسیا لە شەڕی دژ بە ئۆکرانیا ناردووە. ئەو هێزانە یارمەتیان بە موسکۆ دا بۆ گەڕاندنەوەی هەندێک ناوچەی کورسک کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە کۆنترۆڵ کرابوون. بەپێی هەڵسەنگاندنە نەپشتڕاستکراوەکان، لانیکەم 2 هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە شەڕەکاندا کوژراون.
لە کۆتاییدا، موسکۆ و پیۆنگیانگ بە ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی پەیوەستن، و چەند ڕۆژێک پێش ئێستا وەزیرانیدەرەوەی هەردوو وڵات دووبارە پشتگیرییان لە پتەوی ئەم شراکتە ستراتیژییە کردەوە.

