zagros news agency

‎ئەمریکا : دەیان ئامانجی سوپایی پاسداران لە ئێران بۆردومان کراون

سوپای ئەمریکا بەیانی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە دوا قۆناغی هێرشە ئاسمانییەکانی بەسەر ئێراندا تەواو کردووە و دەڵێت دەیان ئامانجی پەیوەندیدار بە سوپایی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆردومان کراون.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، ئەو هێرشانە شەوی ٢٩ی تەممووز، کاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا، بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراون و وەک وەڵامێک بۆ هەوڵی هێرشی مووشەکی ئێران دژی هێزەکانی ئەمریکا هاتوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هێزەکانی سێنتکۆم دەیان شوێنی سەربازی سەر پاسداران لە ناو ئێران ئامانج گرتووە، لەنێویاندا ناوەندەکانی فەرماندەیی، دامەزراوەکانی مووشەک و فرۆکەی بێ‌فڕۆکەوان، هەروەها شوێنەکانی چاودێری، بەرگری کەناراو و تواناکانی دەریایی.

سێنتکۆم ئامانجی ئەم هێرشانەی بە کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی دژی هێزەکانی ئەمریکا، هاتوچۆی بازرگانی دەریایی و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی وەسف کرد.

هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە سپای پاسداران ڕۆژی ٢٨ی تەممووز چەند مووشەکی بالیستی لە خاکی ئێرانەوە بەرەو بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاویشتووە، بەڵام بەپێی سێنتکۆم هەموو مووشەکەکان پێش گەیشتن بە ئامانج ڕاگیراون.

سێنتکۆم لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی جەختی لەوە کردەوە کە زیاتر لە ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرن و لە ئاستێکی بەرزی ئامادەباشی سەربازی و هۆشیاری دان.

لە لایەکی دیکەوە، میدیای ئێرانی ڕاپۆرتیان داوە کە لە چەند ناوچەی باشووری ئێران، بە تایبەتی لە دوورگەی قەشم، بوشەهر، عەبادان و ئەهواز، دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان دەرکرد

یاسین

بێلا حەدید زانیاری نوێ لەبارەی نەخۆشییەکەی بڵاودەکاتەوە

ART

ئەنچیلۆتی؛ بەداخەوە ڤاڵڤێردی پاسپۆرتی بەڕازیلی نییە

یاسین