zagros news agency

پۆلیسی بەرلین خێوەتی مانگرتوانی لایەنگری فەڵەستینی کۆکردەوە

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونتەوە، نزیکەی ١٥٠ کەس بێ‌ئەوەی پێشتر داوایان کردبێت، لە بەردەم زانکۆی ئازادی بەرلین کۆببوونەوە.
پۆلیسی بەرلین لە تۆڕی کۆمەڵایتیی ئیکس، (توییتی پێشوو) بڵاوی‌کردەوە داوای لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە گرتووە شوێنەکە چۆڵ بکەن. چەند کەسێکیش بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی و دەست‌درێژی بۆ هەرێمی زانکۆ دەست‌بەسەر کراون.
وەزیری زانست لە کابینەی هەرێمی بەرلین گوتی: لە بنەڕەتدا خۆپێشاندان لە دژی جەنگ ڕەوایە، بەڵام نەک بەو شێوازی لە رۆژانی ڕابردوودا لە دوو زانکۆی بەرلین لەسەر بنەمای بەروڕووبوونەوە کرا، کە بۆ گفتوگۆ کردن.
ئەم سیاستەوانەی سەر بە پارتی سۆشیال دیموکرات بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیای گوت زانکۆکانی ئەڵمانیە بە ئاشکرا شێوازی دژایەتیهکردنی جوولەکانیان گرتووەتە بەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران.. خێزانی كرێكاران و خانەنشینان كەوتوونەتە خوار هێڵی هەژارییەوە

سەڵاح

ئیسرائیل بنکە و ژێرخانی سەربازیی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان کردە ئامانج

یاسین

سەرۆککۆماری ئێران مەرجەکانی ئەمریکا بۆ دانوستان ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح