zagros news agency

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ سعودیه‌

سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی شه‌ڕ له‌ غه‌زه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌نتۆنی بلنكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ شانشینی عه‌ره‌بی سعودی،  بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستێكی دیكه‌ی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس و رێككه‌وتنێكی دیكه‌ ئازادكردنی بارمته‌گیراوه‌كان تاوتوێ بكات.

بڕیاره‌ بلنكن له‌گه‌ڵ جێنشینی سعودیه‌، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ فه‌یسه‌ل بن فه‌رحان كۆببێته‌وه‌.

به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، بلنكن هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات دانوستانی نێوان ئیسرائیل و سعودیه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ به‌ڕێوه‌بردنی غه‌زه‌ دوای شه‌ڕ ده‌كات.

بڕیاره‌ بلنكن سه‌ردانی سعودیه‌ و ئیسرائیل و میسر و قه‌ته‌ر بكات.

 

BBC

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت بازاڕەکانی جیهاندا پاشەکشەی زیاتریان بەخۆوە بینی

گوران

ڕاسته‌وخۆ ببینه‌…. لاڤا لە گڕکانی کیلاویا لە هاوایی هه‌ڵده‌قوڵێت، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت تەقینەوەیەکی نوێ ڕووبدات

سەڵاح

نەیزەکێک لە ئەمریکا تەقیەوە هاوتایی ٣٠٠ تۆن TNT بووە

گوران