کۆشکی سپی پشتگیری لە وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەکات، لەگەڵ زیادبوونی تێچووی جەنگ لەگەڵ ئێران
واشنتن: لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان دەربارەی تێچووی زۆری جەنگی ئەمریکا لە دژی ئێران، کە بەنزیکەی ٣٨ ملیار دۆلار هەژمار کراوە، کۆشکی سپی دووبارە پشتگیری خۆی لە پیت هیگسێث، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، دەربڕی.
ئەم پشتگیرییە لە کاتێکدا دەردەبڕدرێت کە تۆماس ماسی، نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا لە ویلایەتی کێنتاکی و ئەندامی کۆماریخواز، یادداشتێکی پێشکەش کردووە بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکانی پرۆسەی لێپرسینەوە لە هیگسێث.
تۆد بلانش، ڕۆژی سێشەممە بەڕۆژنامەوانانی وتووە کە هیگسێث «کارێکی نایاب و بەرچاو ئەنجام دەدات». ئەم قسەیە لە وەڵامی هەنگاوی ماسی بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی لێپرسینەوە وەزیری بەرگری هاتووە.
لە هەمان کاتدا، ڕاپۆرتە نوێکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جەنگی ئەمریکا لە دژی ئێران کە نزیکەی حەوت مانگ بەردەوام بووە، بارێکی دارایی و سەربازیی گەورەی بۆ واشنتن دروست کردووە.
بەپێی هەڵسەنگاندنە نوێکانی بەشی چاودێریی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و ئۆفیسی بودجەی کۆنگرێس، جەنگەکە فشارێکی زۆر لەسەر دۆلارەکانی باجدەران و هەروەها کۆگای چەکو تەقەمەنییە سەربازییەکان دروست کردووە.
ڕاپۆرتی چاودێریی وەزارەتی بەرگری دەڵێت بەکارهێنانی زۆری تەقەمەنی لە ماوەی جەنگەکەدا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کۆگای ستراتیژیی تەقەمەنی و هەروەها ئاشکرابوونی کێشە وبەربەستەکانی زنجیرەی بەرهەمهێنان بۆ دووبارە پڕکردنەوەی کۆگاکان.
ڕاپۆرتەکە هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە پێنتاگۆن هەنگاوی بۆ فراوانکردنی توانای بەرهەمهێنانی تەقەمەنییەکان هەڵگرتووە، بەڵام بەگوێرەی بەرپرسانی وەزارەت، فراوانکردنی بنکەی پیشەسازیی بەرگریی ئەمریکا کاتی زۆر و ماوەیەکی درێژدەخوازێت.
لە نێوان گرنگترین کێشەکانی بەرهەمهێنانیشدا، ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە بەرهەمهێنانی بزوێنەری مووشەکەکانی سووتەمەنیی ڕەق، بەردەستبوونی ماددە تەقەمەنی و ماددە پاڵنەرەکانی کوالێتی بەرز، و دۆزینەوە و ڕاکێشانی کرێکاریشارەزا و پسپۆڕ دەکات.
ڕاپۆرتەکە لە کۆتاییدا دەڵێت قەبارەی خەرجییەکان بۆ تەقەمەنی، قەبارە و ئاڵۆزیی ئامانجەکانی پێشڕەوی ئێرانی بە ڕوونی زیاتر کردووە.

