زنجیرەی “Blood of My Blood” بە وەرزی دووەم لە کەشوهەوایەکی ئاڵۆزتر دەگەڕێتەوە، تێیدا جەنگ و ململانێی خێزانی بەهێز دەکەوێتە ناو ڕووداوەکانەوە، ڕۆژی 18 ئەیلوول پەخش دەکرێت.
جیمی ڕۆی دەڵێت، وێنەگرتنی یەکێک لە دیمەنەکانی جەنگ سەختترین ئەزموونی وەرزەکە بووە، کە بەشداری 200 ئەکتەری زیادەی تێدا کراوە لەگەڵ تەقینەوە و کاریگەری ڕاستەقینە لە کێڵگەیەکی سکۆتلەندی.
ڕۆی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تیمی کاریگەرییە تایبەتەکان شوێنی تەقینەوەکانیان بە وردی دیاری دەکرد، بەتایبەت کە نیشانەکان دەسرانەوە پێش وێنەگرتن. تەواوبوونی وێنەگرتنی دیمەنەکە نزیکەی سێ هەفتەی خایاند.
ڕووداوەکانی وەرزەکە سەرهەڵدانی شۆڕشی 1715 دەخاتە روو. ماسیۆ بی. ڕوبەرتس، دروستکەری زنجیرەکە لەو بڕوایەدایە، جەنگ دەبێتە خاڵی وەرچەرخانی سەرەکی. هەروەها پەیوەندی برايان و ئیلین تووشی دابڕانی نوێ دەبێتەوە بەهۆی جەنگەوە.

