zagros news agency

ئەمریکا بەهۆی مەترسی ئەمنیەوە فرۆکەکانی لە بەریتانیا دوردەخاتەوە

دونالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممەڕایگەیاند کە هەڕەشەی ئاسایشی لەسەر بۆمبەڕەکانی ئەمریکا لە بەریتانیا بووەتە هۆی ئەوەی ئەو فڕۆکانە لە بنکەی هەوایی «ڕاف فێرفۆرد» لە باشووری ڕۆژئاوای بەریتانیا بکشێنرێنەوە.

ترامپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: «هەڕەشە هەبوو، بۆیە لەبری ئەوەی بیان‌هێڵین لەبەردەم دوژمناندا بکەنە ئامانج، گواستمانەوە بۆ شوێنێکی تر؛ بەڵام زۆر دوورمان نەبردوون.»

ئەو هەروەها گوتی دەزانن کێ پشت هەڕەشەکانەوەیە و زیادیکرد: «ئەوان پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە.»

لەبارەی ڕووداوی پەیوەندیدار بە فڕۆکەی فلای دوبەییش، ترامپ گوتی کە بە کەسی پێی وایە ئێران لە پشت ئەوڕووداوەوەیە.

کشاندنەوەی بۆمبەڕەکانی B-1

پێشتر، ئەمریکا هەموو بۆمبەڕەکانی جۆری B-1ی لە بنکەی«RAF Fairford» لە بەریتانیا کشاندەوە. بەپێی ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکایی ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند، ئەم هەنگاوەبەهۆی «نیگەرانییەکانی ئاسایشی و پلانی گوماناوی تیرۆریستی دژی بنکەکە» بووە.

نزیکەی ١٢ بۆمبەڕی B-1 لەو بنکە هەواییە جێگیر بوون. ئەم فڕۆکانە لە ماوەی ڕابردوودا لە هەندێک هێرشی هەوایی ئەمریکابۆ سەر ئێران بەکارهێنراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامادەکارییەکانی بەشی دووەمی فیلمی باتمان وەستێنرا

ART

چامپیۆنزلیگ.. لەنێو ئەڵمانیادا بەرشەلۆنە سێ خاڵی گرنگی لە دورتموند وەرگرت

یاسین

ئێران و ئەمریکا “هەوڵدەدەن لەسەر چوارچێوەیەکی سیاسی بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانان ڕێک‌‌بکەون

یاسین