zagros news agency

ڕەتکردنەوەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆ و داوایەک لە ماکرۆنەوە

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی رەتکردەوە، هاوکات داوای کرد شێوازی رووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندەران و توندوتیژییەکان لە وڵاتەکەدا بگۆڕدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کاتێکدا ناڕەزایەتی و تووندوتیژییەکان لە فەرەنسا پەرەیان سەندووە و داواکاری بۆ دوورخستنەوەی وەزیری ناوخۆ بەهێزتر بووبوو، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، داواکارییەکەی بۆ دەستلەکارکێشانەوە ڕەتکردەوە و متمانەی خۆی پێی نوێکردەوە.

سەرۆکی فەرەنسا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و حکومی، جەختیکردەوە کە پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا ستراتیژ و شێوازی رووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندەران و توندوتیژییەکان گۆڕانکاری بنەڕەتی بەخۆوە ببینێت، بە جۆرێک کە بتوانرێت کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکرێت و هاوکات پارێزگاری لە ئارامی و سەقامگیری گشتی بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ئەوقاف هەواڵی مردنی حاجییەکی دیکەی راگەیاند

سەڵاح

وەزارەتی تەندروستیی فرۆشتنی دەرمان بە ئۆنڵاین قەدەغە دەکات

یاسین

د.نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی بۆ زاگرۆس: ئه‌وه‌ی كوردستان كردوویه‌تی راكێشانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایه‌ به‌ئامانجی دروستكردنی هاوبه‌شی

یاسین