zagros news agency

ئێران: سزاکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر عێراقییەکان هەیە

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەرپرسانی عێراق جەختیان کردووەتەوە سزاکانی ئەمریکا کاریگەریی نەرێنییان لەسەر خەڵکی عێراق هەیە و پێویستە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات لەبەرچاو بگیرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەقایی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سزاکانی ئەمریکای بە نایاسایی ناوبرد و گوتی: “ئەو سزایانە تەنیا بابەتێکی سۆزداری نین، بەڵکو ئاژاوەن لە پەیوەندیی نێوان وڵاتاندا و کاریگەرییەکانیان گەلانی وڵاتانی دراوسێش دەگرێتەوە”.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی ئێران لە عێراق بەدواداچوون بۆ پرسی کردنەوەی سنوورەکان دەکەن.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت، حکوومەتی عێراق لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڕیاریدا دەروازەی سنووریی شەیب لەگەڵ ئێران تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە دابخات. وەزارەتی ناوخۆی ئێران ناڕەزایی خۆی لەو بڕیارە دەربڕی و جەختی کردەوە، تاران هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختەی لەبارەی ئەو بڕیارەوە لە بەغداوە پێنەگەیشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌شواق جاف بۆ ئاژانسی زاگرۆس: یاسای هه‌ڵبژاردن غه‌درێكی گه‌وره‌ی له‌ پارتی كردووه‌

یاسین

د. بوشرا كریم خۆشناو : هەولدەدەین لە عێراق كار بە دەستور بكرێت

گوران

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆزی ئیتالیا دەکات

یاسین