zagros news agency

عێراقچی : هیچ پلانێک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە نێوان رەزایی و دی ڤانس نیە

لەکاتێکدا کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ لێکنزیکردنەوەی ڕوانگەکانی نێوان تاران و واشنتۆن بەردەوامن، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەگەری کۆبوونەوەی نێوان موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە.

عێراقچی لە لێدوانەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا ڕایگەیاند: “هیچ پلانێک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە نێوان ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و جێگری سەرۆکی ئەمریکادا نییە”.

بیرهێنانەوەی مەرجەکان

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە “شەڕ نە بە کردەوەی سەربازی و نە بە سزاکان کۆتایی نایەت”، و پێی وابوو کە چارەسەرەکە لە دیپلۆماسی و جێبەجێکردنی مەرجەکانی وڵاتەکەیدایە.

بەگوێرەی دەربڕینی خۆی، وتیشی: “زۆری پێناچێت تا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا درک بەوە بکات کە بە پەستانە ئابوورییەکان ڕێگایەکی هەڵەی گرتووەتە بەر، و پێویستە زمانی ڕێزگرتن بەکاربهێنێت و وەڵامی داواکارییەکانمان بداتەوە”.

ئەم لێدوانانە هاوکاتن لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی قەتەر بۆ لێکنزیکردنەوەی ڕوانگەکانی نێوان هەردوو لایەنی ئەمریکی و ئێرانی. بەو پێیەی شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، دوێنێ سەردانی کۆشکی سپی کرد و لەگەڵ ترەمپ و ڤانس کۆبووەوە، و گفتوگۆکانی بە ئەرێنی وەسف کرد.

هەروەها دوای ئەوە هات کە بەرپرسێکی ئەمریکی پێش چەند ڕۆژێک ڕایگەیاندبوو کە ڤانس لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە نامەیەکی بۆ ڕەزایی ناردووە و تێیدا ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوەی ڕووبەڕووی لەگەڵیدا نیشانداوە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، وەک ئەوەی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست گواستوویەتیەوە.

هاوکات ڤانس لە نامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە تاران نوێنەری باوەڕپێکراو بۆ دانوستاندن لەسەر دۆسیە ئەتۆمییەکان دیاری بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە فەرمانی مەسرور بارزانی كار بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان دەدرێت

یاسین

د. سالار عوسمان پێشوازیی لە عەلی بەدرخان کرد

ART

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دەکات

سەڵاح