zagros news agency

فەرماندەی هێزی پۆلیسی ئێران: لە سەرەتای شەڕەوە ٦٥٠٠ سیخوڕمان دەستگیر کردووە

 

ئەحمەدڕەزا ڕادان، فەرماندەی هێزی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند لە سەرەتای شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، زیاتر لە ٦٥٠٠ کەس بە تۆمەتی نیشتمانفرۆشی و سیخوڕی دەستبەسەر کراون.
ڕادان گوتی: لەنێو دەستگیرکراوەکاندا ٥٦٧ کەسیان پەیوەندییان بە گرووپە دژبەرەکانەوە هەبووە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە هەفتەکانی ڕابردوودا باسیان لە دەستگیرکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دوژمن لە ڕێگەی ناردنی ڤیدیۆ و چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کردووە، بەڵام هیچ زانیارییەکی وردیان لەسەر ناسنامەی دەستگیرکراوەکان و ڕێڕەوی دادگاییکردنیان بڵاو نەکردووەتەوە.
ڕادان گوتیشی دەستگیرکردنی “سەربازانی دوژمن” لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ بەردەوامە. ناوەندەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن ئەم دەستگیرکردنانە بەشێکن لە سەرکوتی ئەمنیی بەرفراوان و حکوومەت ئەم تۆمەتانە وەک ئامرازێک بۆ سزادانی نەیاران بەکار دەهێنێت. لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ژمارەیەک لە دەستگیرکراوەکانی بە تۆمەتی سیخوڕی لەسێدارە دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سرور بارزانی: سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی دهۆك و زاخۆ شانازیەکا مەزنە بۆ تەڤ کوردستانییان

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەزەحمەت یاری دێربی لەبەڕژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە

یاسین

پێشكه‌شكارێكى ئافره‌ت په‌رله‌مانتارێك ده‌داته‌ دادگا

سەڵاح