ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران هەڵبژێردرا

ئایەتوڵڵا محەمەدعەلی موەحەدیی کرمانی بە ٥٥ دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری بە سەرۆکی ئەم ئەنجومەنە هەڵبژێردرا.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی‌کردەوە، لە کاتێکدا ٨٣ ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری لە کۆبوونەوەی ئەم ئەنجومەنەدا ئامادە بوون، ئایەتوڵڵلا موەحەدیی کرمانی بە دەنگی ٥٥ ئەندام وەکوو سەرۆکی ئەنجومەن هەڵبژێردرا.
سەرۆکی خولی پێشووی ئەنجومەنەکە ئایەتوڵڵا ئەحمەد جەننەتی بوو، بەڵام لە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنەکاندا خۆی کاندید نەکردەوە.
بەپێی پەیڕەوی نێوخۆی ئەنجومەنەکە سەرۆک بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵدەبژێردرێت.
بە پێی یاسا ئەنجمونی شارەزیانی ڕێبەری لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا چاودێری کاری ڕێبەرە و ئەگەر ڕێبەر نەمێنێت، ئەرکەکانی ئەو بەڕێوەدەبات و ڕێبەری نوێ هەڵدەبژێرێت.
ئێستا ئایەتوڵڵا عەلی خامنه‌ی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا: بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان کوژرا

یاسین

لە ماوەی چوار ڕۆژدا نزیکەی ٣٥ کەس لە سەرانسەری سووریا کوژراون

یاسین

سوریا: ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرد، 36 کەس کوژراون

سەڵاح