zagros news agency

سوودانی و خامنەیی کۆبوونەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران و سەرەخۆشیکردن بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران بوو.
ئاژانسی ئیسنای ئێران، بڵاویکردەوە، سوودانی، لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ناوی حکوومەت و گەلی عێراقەوە، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حکوومەت و گەلی ئێران کردووە.
شاندێکی عێراقی کە پێکهاتبوو لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی دادگای فیدراڵی و ژمارەیەک وەزیر و پارێزگار بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵانی چوونە تاران.
ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی كۆچكردووی ئێران و یاوەرانی لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای گەڕان پشکنینی ناوچەکە، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسیی عەبدوڵڵاهیان بوون.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی عێراق: وەزارەتی دارایی هۆکاری قەیرانی مووچەیە

سەڵاح

له‌ بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی لوبنان 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

سەڵاح

ئەمریکا بۆ وەستاندنی شەڕ گوشار دەخاتە سەر ئیسرائیل

یاسین