ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ به‌ریتانیا فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وته‌خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا

فڕۆكه‌وانێكی هێزی ئاسمانیی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جۆری سبیتفایری، له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌ریتانیا، گیانی له‌ده‌ست دا.

میدیاكانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاتی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، له‌ نیزك بنكه‌ی كونیگسبیی سه‌ر به‌ هێزی ئاسمانیی شاهانه‌ له‌ لینكولنشار له‌سه‌ر كێڵگه‌یه‌ك دوێنێ شه‌ممه‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ فڕۆكه‌وانێكی هێزی ئاسمانیی شاهانه‌ی به‌ریتانیا له‌ ڕووداوێكی دڵته‌زێندا له‌ نزیك بنكه‌ی ئاسمانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، گیانی له‌ده‌ست دا.

بنكه‌ی ئاسمانیی كونیگسبی كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی جه‌نگیی سه‌رده‌می جه‌نگیی جیهانیی دووه‌می تێدایه‌ و ئه‌و فڕۆكانه‌ له‌ كاتی نمایشه‌ ئاسمانییه‌كان و بۆنه‌ نیشتمانییه‌كانی به‌ریتانیا به‌كار ده‌هێندرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی بلاو کردنەوەی یاری Assassin’s Creed shadows گۆرانکاری پێکرا

یاسین

به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ژێرئاو كه‌وت و 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

سەڵاح

نەیشینزلیگ..فەرەنسا هاندەرانی ئاشتکردەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین