zagros news agency

وەزیری بەرگری ئیسپانیا: شەڕی غەززە کۆمەڵکوژی ڕاستەقینەیە

 

وەزیری بەرگری ئیسپانیا، مارگرێتا ڕۆبلس ڕایگەیاند، شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە “کۆمەڵکوژی ڕاستەقینەیە”.
وەزیری بەرگری ئیسپانیا “مارگرێتا ڕۆبلس” لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەل کەناڵی “تی ڤی ئای” فەرمی ڕایگەیاند، “ناتوانین چاوپۆشی لەوە بکەین کە ڕوودەدات، ئەوە کۆمەڵکوژی ڕاستەقینەیە”.
دووپاتیشدەکاتەوە، “دانپێدانانی مەدرید بە دەوڵەتی فەڵەستین دژی ئیرائیل نییە، بەڵکو هەنگاوێکی کردارییە بۆ کۆتاییی هێنان بە توندوتیژی غەززە”.
رۆژی هەینی (26ـی کانوونی دووەمی 2024) جۆون دانەهیو، سەرۆکی دادگای دادی نێودەوڵەتی رایگەیاند: “دەبێت دەوڵەتی ئیسرائیل رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن و سزادانی هاندەرەکان بۆ جینۆسایدکردنی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە بگرێتەبەر، هەروەها پێویستە ئیسرائیل رێکاری دەستبەجێ و کاریگەر بۆ گەرەنتیکردنی دابینکردنی خزمەتگوزاری و پێداویستی مرۆیی بگرێتەبەر، تا دۆخی خراپی ژیانی فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە چارەسەر بکات”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئێران، ڕێژەی لەدایکبوون زۆر دابەزیوە

یاسین

ئیسرائیل دەگەرێتەوە بۆ جەنگی دژیی ئێران

گوران

عێراق دەستتێوەردانی دەرەکی لە پێکهێنانی حکوومەتدا ڕەتدەکاتەوە

سەڵاح