zagros news agency

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا داوای دیپۆڕتکردنەوەی پەنابەران دەکات

نانسی وایزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا داوای دیپۆرتکردنەوەی خێرای ئەو کەسانە دەکات بۆ ولاتەکانیان کە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئەڵمانیا دروست دەکەن.
نانسی وایزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، بەرپرسان “ماوەی چەند مانگێکە پێداچوونەوەی چڕ ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی ڕێگە بە دیپۆرتکردنەوەی تاوانباران و کەسانی مەترسیدار بۆ ئەفغانستان بدەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بۆ من ڕوونە کە ئەو کەسانەی مەترسیدارن بۆ سەر ئاسایشی ئەڵمانیا، دەبێت بە خێرایی دیپۆرت بکرێنەوە، هەر بۆیە ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکانی دیپۆرتکردنەوەی تاوانباران و کەسانی مەترسیدار بۆ هەردوو وڵاتی سووریا و ئەفغانستان”.
دەستپێکردنەوەی دیپۆرتکردن مشتومڕی لێکەوتووەتەوە، دوای ئەوەی گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی ئەفغانی تۆمەتبارکرا بە هێرشکردنە سەر خەڵک بە چەقۆ لە کاتی خۆپیشاندانێکی دژی ئیسلام لە شاری مانهایم.
لە هێرشەکەدا پۆلیسێکی تەمەن 29 ساڵ، بریندار بوو دواتر لە نەخۆشخانەدا گیانی لەدەستدا، هەر لەو هێرشەدا، پێنج کەسی دیکە بریندار بوون.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوەیەکگرتووەکان : عێراقی زیاتر لە ٦٦٠ منداڵی بەتۆمەتی دروستکردنی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دەستگیر کردووە

یاسین

حاڵه‌تێكی له‌ناوكاو دروست بوو.. له‌كاتی گه‌یشتی فرۆكه‌ی شاندی ئیمارات بۆ هه‌ولێر چی روویدا؟

سەڵاح

بەرپرسێکی ژینگە ئێران: گواستنەوەی پاشماوەی بینا وێرانبووەکان پێویستی بە ٢٠٠ هەزار بارهەڵگرە

mustafa