zagros news agency

ئیسپانیا.. لە پێكدادانی دوو شەمەندەفەردا 39 كەس گیانیان لەدەست دا و ماتەمینیی گشتی راگەیاندرا

 

سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا، سێ رۆژ ماتەمینیی گشتیی بۆ رێزگرتن لە قوربانییانی رووداوی پێكدادنی شەوی رابردووی نێوان دوو شەمەندەفەر راگەیاند.

شەوی رابردوو لە هەرێمی كۆرتۆبەی ئیسپانیا و بە دروستی لە نزیك شارۆچكەی ئەدامۆس، بە دووریی 360 كم لە باشووری مەدریدی پایتەخت، پاش ئەوەی شەمەندەفەرێكی خێرای گواستنەوەی سەرنشینان لە هێڵی ئاسنیی خۆی لادەدات، لەگەڵ شەمەندەفەرێكی دیكەی هاوشێوە پێكدا دەدەن و لە ئەنجامی ئەو رووداوە، كە بە (رووداوێكی بێوێنە لە وڵاتەكە) وەسپی دەكەن 39 كەس گیانیان لەدەست دا و بە دەیان كەسی دیكەش بە سەختی بریندارن.

حكوومەتی ئیسپانیا هەم ماتەمینیی گشتیی بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاند و هەم بەڵێنیشی دا كە لێكۆڵینەوەیەكی رژد و ورد لە رووداوەكە دەكات و هۆكارەكان بەڕاشكاوی ئاشكرا دەكات بۆ رای گشتی.

شایەنی باسە ئەو شەمەندەفەرەی كە لە هێڵەكە دەرچووە بە خێرایی ٢٠٠ كم لە سەعاتێكدا بەڕێوە بووە، بەڵام تا ئێستا خێرایی شەمەندەفەرەكەی بەرامبەری نەزانراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی بڕیاری وەزارەتی ئەوقافی سوریا دەکەین

یاسین

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات ئیسرائیل

یاسین

ماڵی باڵیۆزی ئەمریکا لە دیمەشق بە ئامادەبوونی نێردەی تایبەتی واشنتن کرایەوە

سەڵاح