zagros news agency

کۆشکی سپی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت

جۆن کێربی، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بڕیارە “گرووپی حەوت” لە لوتکەی خۆیدا لە ئیتاڵیا، سزای نوێ و سنووردارکردنی هەناردەی ڕووسیا ڕابگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام دەبین لە بەرزکردنەوەی تێچووی ئامێرە سەربازییەکانی ڕووسیا، لەم هەفتەیەشدا سزای نوێ و کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردن ڕادەگەیەنین.
کێربی گوتیشی: گروپەکە هەنگاوی نوێ بۆ بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بلۆککراوی ڕووسیا بۆ بەرژەوەندی ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت.
ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە ڕوونیشیکردەوە، ئەو سنووردارکردنانە کاریگەرییان لەسەر رێکخراو و تۆڕەکان دەبێت کە یارمەتی ڕووسیا دەدەن.
گوتیشی: ئەم ڕێوشوێنانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاسانکارە داراییەکان بۆ نموونە پشتیوانی بنکەی پیشەسازی سەربازی ڕووسیا قورس بێت، هەروەها گەڕانەوەی داهاتوو بۆ کەرتە گرنگەکانی ڕووسیا سنووردار دەکات.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپاسالاری ئێران: ئەگەر ئەمریکا هەڵە بکات زەبرێکی کوشندەی لێ دەدەین

یاسین

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا زیادی کردووە

سەڵاح

ئێران لە بەرانبەر وەرگرتنەوەی زیندانیەکدا دوو کەسی سویدیی لە زیندان ئازاد کرد

یاسین