zagros news agency

ناوخۆی عێراق: دەستگیرکردنی 94 کەسی بەتۆمەتی بە قاچاخکردنی بەرهەمی نەوت ڕاگەیاند

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا 94 تۆمەتبار بە تاوانی قاچاخچێتی بە بەرهەمە نەوتییەکان دەستگیر کراون و دەستیش بەسەر 89 تانکەردا گیراوە.

 

میقداد میری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزە و پێکهاتەکانی سەر بە وەزارەت لە نێوان 1ـی تشرینی یەکەم تا 1ـی تشرینی دووەمی 2026، توانیویانە ئەو ژمارە تۆمەتبارە لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق دەستگیر بکەن.

 

میقداد میری ئەوەشی خستەڕوو، دەست بەسەر 89 تانکەر و ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆردا گیراوە کە بۆ کاری قاچاخچێتی ئامادە کرابوون. ئەم هەڵمەتە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە بەدەر لە هەرێمی کوردستان.

 

بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتەکە باسی لەوەش کرد، هەوڵە مەیدانییەکان بووە هۆی هەڵکوتانەسەر 8 مۆڵگەی قاچاخچییان لە پارێزگاکانی کەربەلا، سەڵاحەدین و زیقار.

 

لەو مانگەدا زیاتر لە 2 ملیۆن و 226 هەزار و 750 لیتر بەرهەمی نەوتی کە پێچ

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە

سەڵاح

هەرێمی كوردستان ئەمساڵ 40 هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکات

سەڵاح

لاڤرۆف: هەوڵی گۆڕینی ڕژێم لە ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی وزەیە

سەڵاح