zagros news agency

پوتین: بەڵگەنامەیەکی نوێ و درێژخایەن بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆریای باکوور ئامادەکراوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە پیۆن یانگ، پۆتین لە سەرەتای گفتوگۆکانیدا لەگەڵ کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، بەڵگەنامەیەکی بنەڕەتی نوێ ئامادەکراوە کە دەبێتە بنەمای پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ چەندین ساڵی داهاتوو.

پوتین بە سەرۆکی کۆریای باکووری گوت: “ساڵی ڕابردوو لە ئەنجامی سەردانەکەت بۆ ڕووسیا، پێشکەوتنی گەورەمان بەدەستهێنا لە بنیاتنانی پەیوەندی هاوچەرخی نێوان هەردوو وڵات، ئەمڕۆش بەڵگەنامەیەکی بنەڕەتی نوێ ئامادەکرا کە بنەمای ئێمە پێکدەهێنێت لە پەیوەندییەکی درێژخایەندا”.

سەرۆکی ڕووسیا جەختیکردەوە، ساڵی ڕابردوو هەردوو وڵات یادی 75 مین ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان کردەوە، ئەمساڵیش یادی 75مین ساڵیادی ئەنجامدانی یەکەمین بەڵگەنامەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە، کە ئەویش لە بواری ئابووری و ڕۆشنبیری و هاوکارییە.

دوێنێ سێشەممە، سەرۆکی ڕووسیا ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی هاوبەشی ستراتیژی هەمەلایەنە لەگەڵ کۆریای باکوور پەسەند کرد، کە بڕیارە لە سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ پیۆنگ یانگ واژۆ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران: بانکی ناوەندیی ئێران ئێرانی تووشی کێشەی ئابووری کردووە

یاسین

ژمارەی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە تاران نزیکەی دوو هێندە بووەتەوە

یاسین

تورکیا و سعوودیە پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن

سەڵاح