ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمەریکا بە بەهای 360 ملیۆن دۆلار چەک بە تایوان دەفرۆشێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی گرێبەستی چەک بە تایوان بە بەهای نزیکەی 360 ملیۆن دۆلار.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پابەندە بە دابینکردنی ئامرازەکانی بەرگریکردن لە تایوان سەرەڕای نەبونی پەیوەندییە دیپلۆماسییە فەرمییەکان، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە پەکین توڕە دەکات، بەتایبەتی کە دوەمیان فشارە سەربازییەکانی لەسەر تایوان چڕتر کردوەتەوە، لەنێویشیاندا ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی لە دەوروبەری تایوان.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا بڵاویکردوەتەوە، ڕێککەوتنەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ئاسایشی ناوچەکە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی سەقامگیری سیاسی و هاوسەنگی سەربازی و پێشکەوتنی ئابوری لە ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕێککەوتنەکە تەقەمەنی دژە مرۆیی و دژە زرێپۆشی سویچبلەید 300 و کەرەستەی پەیوەندیدار بە کۆمپانیای ALTIUS لەخۆدەگرێت، لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی 600M-V، و موشەکی زیرەک.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری تایوان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی ئەمریکا دەربڕی کە ئامانج لێی زیادکردنی فرۆشتنی چەک بو بۆ ئەو دورگەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی تایوان چەندین جار گلەیی لە دواکەوتنی گەیاندنی چەکدا هەبو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەخۆشیی کۆلێرا لە کەمپی هۆل بڵاو بووەتەوە

یاسین

له‌ هه‌ولێر پێنج پۆندی دیکە دروست ده‌كرێت

سەڵاح

ئەگەر هەیە سێ ملیۆن هاووڵاتیی سووریایی ئاوارەی عێراق بن

سەڵاح