ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئوردن… نزیکەی 30 کەسیان لەسەر مردنی حاجیان دەستگیر کران

 

ئەمڕۆ سێشەممە، دەسەڵاتدارانی ئوردن تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ساختەکارییان دایە پاڵ 28 کەس، ئەمەش بەهۆی دۆسیەی هەندێک لە حاجییەکانە کە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی گەشتیان بۆ سعوودیە کردووە.

ئاژانسی هەواڵی “پیترا” بڵاویکرەوە، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی دادوەری ئوردن ئەنجامی لێکۆڵینەوە بەراییەکانی ڕاگەیاند، کە لەلایەن داواکاری گشتییەوە ئەنجامدراوە سەبارەت بە دۆسیەی ئەو ئوردنییانەی کە گەشتیان کردبوو بۆ ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج لە دەرەوەی نوێنەرایەتی فەرمی لەمساڵدا، کە لە ئەنجامدا 99 هاووڵاتی ئوردنی گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەدا، داواکاری گشتی “28 کەس”ـی بە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە تۆمەتبار کردووە، دەشڵێت: 19 کەس کە ژنێکیان لە نێوانیان دایە، دەستگیرکراون و 10 کەسیش بەهۆی دۆسیەکەوە گەشتکردنیان لێ قەدەغەکراوە.

هەروەها داواکاری گشتی بارەگای ئەو کۆمپانیایانەی داخست کە “ڕۆڵێکی دیاریان هەبووە لە پێشێلکردنی یاسا و ئاسانکاری بۆ حەج بەبێ مۆڵەت”.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە هەندێک کەس لەوانە خاوەن کۆمپانیا تایبەتەکانی پەیوەست بە کارەکانی گواستنەوەی سەرنشینانن، خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرە، یان کرێکارانی ئەم بوارە، زۆرێک لە هاووڵاتییانی ئوردنیان ڕاکێشاوە و گواستووەتەوە و بۆ ئەوەی لە وەرزی حەجدا سەردانی شاری مەککە بکەن، بەبێ ئەوەی مۆڵەتیان پێبدرێت.

ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو، فەهد جەلاجل، وەزیری تەندروستی سعوودیە ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا بۆ هەزار و 301 کەس بەرزبووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامسۆنگ دەستیکرد بە دابەشکردنی Galaxy Z Flip6 Olympic Edition بەسەر وەرزشواناندا

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

یاسین

لەماوەی دوو رۆژدا ١٠ کەس لە ئێران ئیعدام کران

سەڵاح