ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران و عێراق ڕێککەوتن لەسەرکردنەوەی بازاڕە سنوورییەکانی نێوانیان

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیا فەرمییەکانی ئێران ڕایانگەیاند، کە ئێران و عێراق ڕێککەوتوون لەسەر کردنەوەی بازاڕە سنوورییەکانی شارەکانی بانە و سەقز لە ڕۆژەهەڵاتی لوردستان.
نوێنەری خەڵکی شاری سەقز لە ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی، موحسین بیغلەری، سەبارەت بە پێداچوونەوە بە مەرجەکانی بازاڕە سنوورییەکان لە پارێزگاکانی “سەیرانبەند، هەنگەژال، گلەسۆر لە بانە و سەیف لە سەقز”، گوتیشی: پاسەوانی سنوور ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کردنەوەی ئەو بازاڕە سنوورییانە.
ئاژانسی مێهری ئێران ڕایگەیاند، نوێنەرەکەی خەڵکی سەقز و لە پەرلەمان، کردنەوەی بازاڕە سنوورییەکانی ئەم دوو شارە سنوورییەی بە داخوازیی گشتیی خەڵک وەسف کرد.
ئاماژەی بەوەش کرد: خۆشبەختانە سەرکردایەتی پاسەوانی سنوور ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کردنەوەی سنوورەکانی کوردستان بە ڕێژەی 100%.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

پەرلەمانی لوبنان دوای دووسال سەرۆک‌کۆماری ئەم وڵاتای هەڵبژارد

سەڵاح

ئەو پیاوەی 70 ساڵ لەناو ئامێرێكی ئاسنینی هەناسەداندا ژیا گیانی لەدەست دا

دڵشاد