zagros news agency

سەرۆک‌‌وەزیرانی پۆڵندا: ئەنجامی هەڵبژاردنی فەرەنسا ڕووسیای نیگەران کردووە

“دۆناڵد تەسک” سەرۆک وەزیرانی پۆڵندا لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەڕەنسا ڕایگەیاند؛ سەرکەوتنی چەپەکان نیشانەی جۆش و خرۆشیی فەڕەنسییەکانە، هەرچەندە سەرکەوتنی چەپەکان رووسیای خەمبار و دڵتەنگ کردووە، چونکە رووسیا دەیویست راستڕەوەکان دەسەڵات بگرنەدەست.
لەبەرانبەردا، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەداوە، دەنگدانی فەرەنساییەکان بەو شیوەیە نیشانەی ناڕازیبوونیانە بەو دەسەڵاتەی بەتایبەتی لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە ئێستا حوکمی وڵاتەکەیان دەکات،.
فەرەنساییەکان دەیانەوێت حکوومەتی ئێستایان کۆتایی پێبهێنن.
شیاوی ئاماژە بۆکردنە، لە هەڵبژرانی رۆژی یەکشەمەی فەرەنسا پێچەوانەی چاوڕانییەکان هەواڵبەندیی چەپەکانی زۆربەی دەنگەکانی بەدەست هێنا و میانەڕۆ کۆنەپارێزان ڕێژەی دووهەم و سێهەمی دەنگانیان بردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کتێبخانە و ئەرشیفى نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسى به‌ ئه‌زموون و دیارى کورد و شاری هەولێر “ممتاز حەیدەرى” کرایەوە

یاسین

ئاگاداری بۆ دەرچووانی قۆناغی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ ـی زانکۆی سەلاحەدین

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا دەكات

یاسین