ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەوڵگری ئەمەریکا: ئێران بەنهێنی هانی خۆپیشاندانەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە غەززە دەدات

ئەڤریل هاینز، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئێران هەوڵدەدات بە نهێنی ناڕەزایەتییەکان لە ئەمەریکا سەبارەت بە شەڕی غەززە فراوان بکات لە هەندێک حاڵەتیشدا پاڵپشتی دارایی بۆ خۆپیشاندەران دابین دەکات.
ئەڤریل هاینز لەبەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند، “دەمەوێت ئەوە ڕوون بێت کە دەزانم ئەو ئەمەریکییانەی بەشداری ناڕەزایەتییەکان دەکەن، بە نیازپاکییەوە، بۆچوونەکانیان سەبارەت بە ململانێی غەززە دەردەبڕن و ئەم هەواڵگرییە ئاماژە بە پێچەوانەوە ناکات”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “کۆمەڵگەی هەواڵگری گرنگی ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی دەزانێت، لە هەوڵە دەرەکییەکان بۆ کاریگەری لەسەر پرۆسەی دیموکراسیمان، هەربۆیە پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی و کۆنگرێس، ئەمڕۆ ئەو شتانە دەخەینە ڕوو کە نوێن سەبارەت بەم هەڕەشانە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێشبینی دەکرێت نوێکارییەکانمان کۆمەڵێک چالاکیی زیانبەخشی دەرەکی و هەڕەشەی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان بگرێتەوە، وەک لە نوێکارییەکەی ئەمڕۆدا دەیبینن. بەتایبەتی حەز دەکەم ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە بۆ ئەوەی سەرنجتان بۆ چالاکییەکانی ئێران ڕابکێشم”.
ئەو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەرپرسانی حکوومەتی ئێران هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی هەڵپەرستانە سوودمەند بن لە ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی شەڕی غەززە، بە بەکارهێنانی یاساکانی یارییەکە کە بینیومانە ئەکتەرەکانی دیکە بەدرێژایی ساڵان بەکاریدەهێنن، هەروەها حکوومەتی ئێران لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە خۆی وەک چالاکوان پیشان دەدات، هەوڵدەدات ناڕەزایەتییەکان فراوانتر بکات و پاڵپشتی دارایی بۆ خۆپیشاندەران دابین دەکات”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ..ئارسناڵ بەئاسانی لە مۆناکۆی بردەوە و پێگەی خۆی بەهێزترکرد

یاسین

ترەمپ:له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی مندا ھیچ جەنگێک ڕووی نەدا

سەڵاح

تورکیا لە دیکەی نێو دەریای ڕەش دەستی بە دەرهێنانی گازی سروشتی کرد

سەڵاح