zagros news agency

حەماس ئاگربەستی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرت

سەرکردەیەکی باڵای بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی دانوستانەکانی لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە داوە.
ئەو سەرکردەیە، کە ناسنامەکەی لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێسەوە ئاشکرا نەکراوە، ڕوونیکردووەتەوە، ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، نێوەندگیرەکان و هەندێک لایەنی ناوچەکەی ئاگادارکردووەتەوە، لە بڕیاری ڕاگرتنی دانوستانەکان.
هۆکاری بڕیارەکەی بۆ نەبوونی جددیەت لەلایەن ئیسرائیل و سیاسەتی بەردەوامی دواخستن و ڕێگریکردن و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە دژی هاووڵاتیانی مەدەنی بێ بەرگری گەڕاندەوە.
ناوچەی ئەلمەواسی کە بۆ ئاوارەبووان لە باشووری کەرتی غەززە دیاری کراوە، ڕۆژی شەممە کەوتە بەر هێرشی ئیسرائیل و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و سەدان کەسیش بریندار بوون.
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بەکارهێنانی هەموو تواناکانی بۆ چارەسەرکردنی تووشبووان پشتڕاستکردەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوان بۆ 91 فەڵەستینی بەرزبووەتەوە و لانیکەم 300 کەسیش برینداربوون، هاوکات ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە، سەرکردەی باڵی سەربازی حەماس، محەممەد ئەلزەیفیان کردووەتە ئامانج، بەڵام مردنی پشتڕاست نەکردەوە.
جێگری سەرۆکی حەماس لە غەززە، خەلیل ئەلحەیا ڕەتیدەکاتەوە ئەلزەیف لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەلمەواسی کوژرابێت.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە

یاسین

له‌ دامه‌زراندنی نوێ بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، یه‌ك كوردیشی تێدا نییه‌

سەڵاح

یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو بەناو نوێنەری زەردەشتیە تۆمار دەکات

یاسین