zagros news agency

ئەمریکا و بەریتانیا سه‌نعایان بۆردومان كرد، كوژراوی لێکەوتەوە

 

حووسییەکان لە یەمەن ڕایگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانکردنی سەنعای پایتەخت و پارێزگای تەعز باشووری ڕۆژئاوای  یەمەن لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە، نۆ کەس کوژران و برینداربوون.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە میانی ھێرشێکی ئاسمانییدا، ناوچەی شەمیر-یان لە ڕۆژئاوای پارێزگای تەعز بۆردومان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، کەسێک کوژراوە و شەشی دیکەش برینداربوون.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی لە حکوومەتی حووسییەکان لە یەمەن کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدا نەنراوە، ڕایگەیاند کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە میانی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییدا، گەڕەکی نەھزەیان لە سەنعای پایتەخت بۆردومان کردووە و بەھۆیەوە، دوو کەس برینداربوون.

تا ئێستا ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ یەکشەممە، حووسییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاندبوو کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، 22ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر پارێزگاکانی سەنعا، حەججە و تەعز لە یەمەن ئەنجامداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌په‌له‌.. دواین زانیاری له‌باره‌ی ده‌نگۆیه‌كی هۆشداری ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی چاكسازی پێشمه‌رگه‌وه‌

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

بەیاننامەىه‌ك له‌ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌

سەڵاح