zagros news agency

قەیرانی کارەبا لە ئێران لە پەرەسەندندایە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران بە ئاژانسی ئیلنای ڕاگەیاندووە لە کاتێکدا لە ئێران کێشەی کەمبوونی دەرمان هەیە، کارگەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان دوو ڕۆژ لە حەفتەدا کارەبایان نابێت و ئەمەش کێشەیەکی زۆری بۆ کەرتی تەندروستیی پێک‌هێناوە.
حەفتەی ڕابردوو بە هۆی شەپۆلێکی گەرماوە کە ڕووی لە ئێران کردووە، بەکارهێنانی کارەبا لەم وڵاتە ژمارەی پێوانەییی تۆمار کرد و ئەمەش لە چەندین پارێزگای ئەم وڵاتە بوو بە هۆی پچڕانی کارەبا.
بەڕێوەبەرانی پازدە پارێزگای ئێران ناچار بوون بە مەبەستی کەم کردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا دوو رۆژ پشووی فەرمی ڕابگەیەنن.
وەزارەتی وزەی ئێرانیش ڕایگەیاندووە بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتیان کارەبای کارگە پیشەسازییە گەورەکان دەبڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تاران: لە کاتی بەردەوامیی هێرشەکاندا گفتوگۆ ناکەین

یاسین

عەقید باسل گۆران: سەر ئێخستنا لیستا ‌190یا پارتی ئاڕمانجا مە یا سەرەکی یە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح