لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا ١١ سووریایی بە تەقەی جەندرمەی تورکیا لەسەر سنوور کوژراون و ١٥ کەسیش بریندار بوون.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، منداڵێک لە خاڵی سنووری “باب ئەسلامە، بە دەستی جەندرمەکانی تورکیاوە کوژراوە.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 11 هاوڵاتی مەدەنی بە تەقەی پاسەوانانی تورکیا لە نزیک سنووری سووریا و توورکیا کوژراون و 15 کەسی دیکەش برینداربوون کە زۆربەیان دانیشتووی دەوروبەری ئیدلب بوون.