zagros news agency

هەناردەی پێداویستییە خۆراکییەکان لە تورکیا بۆ عێراق بە 21% زیادی‌کردووە

دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ توێژینەوە و ڕاوێژی ئابووری ڕایگەیاند هەناردەی پێداویستییە خۆراکییەکان لە نیوەی یەکەمی 2024 بە 21% زیادی کردووە و گەیشتووەتە ملیارێک و 600 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی 2023 تەنیا ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلار بووە.
بە پێی ئەم هەواڵە، هەناردەی سەوزە و میوە بە 63% بەرزبووەتەوە و لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە 437 ملیۆن دۆلار.
هەروەها هەناردەی ماسی بە 263%، شەکر و بەرهەمە شیرنەمەنییەکان بە 123% بەرزبووەتەوە، بەڵام لە هەمان ماوە هەناردەی گۆشت بە 4% کەمیکردووە و بۆ 206 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.
ئەم دامەزراوەیە، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردە ماددە خۆراکییەکان 21٪ کۆی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق پێکدەهێنێت. لە نیوەی یەکەمی 2024 بە کۆی گشتی تورکیا بە بەهای حەوت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق کردووە لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی 2023 تەنیا شەش ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

سەڵاح

ئەمریکا هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی ڤەنزوێلای لە زەریای ئەتڵەسیدا دەست پێکرد

یاسین

لە ئەفغانستان 340 کەس بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە بوونە قوربانی

سەڵاح