zagros news agency

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ئەمریکا لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسیارە

محەممەد باقر قالیباف لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ئیسماعیل هەنییە لە تاران ڕایگەیاند ئێمە ئاگادارین و دەزانین بەرپرسیارێتیی ئەم ڕووداوانە لە ئەستۆی ئەمریکایە و هیچ رووداوێک بێ هەماهەنگی و پشتیوانیی ئەمریکا ڕوو نادات.
قالیباف دەڵێت، هەرچەندە ئەوان لە ڕاگەیاندراوەکانیاندا بڵێن ئاگامان لێ نەبووە، ئێمە هۆشیارین و دەزانین و دڵنیاین ئەو ڕووداوانە ئاشکرا ن یا نهێنی دەستی ئەمریکایان لە پشتە.
دوای ئەم لێدوانەی قالیباف ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە زمان ٧ سەچاوەی ئێرانی و خۆرهەڵاتی نێوەڕاستەوە بەڵاوی کردەوە ئیسماعیل هه‌نییە به هۆی بۆمبێکەوە کوژراوە و ئەم بۆمبەش دوو مانگ پێشتر لە شوێنی مانەوەی هەنییە دانراوە. ئه‌م ڕۆژنامەیە لە درێژەدا نووسیویەتی ئیسماعیل هەنیە پێشتریش چەندین جار لەم شوێنە ماوەتەوە.
قالیباف گوتیشی، زۆر تاڵە کە لە نێو ماڵی ئێمەدا، میوانی ئێمە شەهید بکرێت هەر بۆیە ئەرکی ئێمەیە لە کات و شوێنی گونجاودا وڵامی پێویست بە تاوانباران بدەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران و پاکستان ڕێککەوتنی بازرگانی و ئەمنییان واژۆ کرد

یاسین

هەزاران سەبەتەی خۆراک لە هەولێر دابەش کران

سەڵاح

حکومەتی هەرێم 26 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەکات

سەڵاح