zagros news agency

هەزار ئیسرائیلی گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان

بەهۆی راگرتنی گەشتی ئاسمانی بۆ ئیسرائیل ١٥٠ هەزار ئیسرائیلی لە وڵاتان گیریان خواردووە.
میدیای ئیسرائیلی بڵاویان‌کردووەتەوە، بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکانەوە بۆ تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل نزیکەی ١٥٠ هەزار ئیسرائیلی لە دەرەوە گیریان‌خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.
هەتا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتیی ئیسرائیلی پەیوەندیان بەوەزارەتی دەرەوەی خۆیان کردووە تا بەهانایانەوە بچن، چونکە بەهۆی ڕاگیرانی گەشتەکانەوە رێی گەڕانەوەیان لێگیراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی دۆخی ئەمنیی رۆژهەڵاتی نێاوەڕاستەوە، چەندین کۆمپانیای فڕۆکەوانی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل و لوبنان راگرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بێن ئەفلێک ڕاستیی پەیوەندییە خۆشەویستییەکەی لەگەڵ شاکیرا ئاشکرا دەکات

ART

باڵیۆزخانەی عێراق له لیبیا: 25 گەنجەکەی هەرێم بەمزووانه دەگەڕێنەوه

یاسین

نرخی ئۆنسەیەک زێر بە نزیکەی 4515 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

یاسین