ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان گوندەکانی مەراناز، شاوەرگە، مالیکیە و تاتمەرشیان لە دەوروبەری عەفرین دایە بەر هێرش.
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، ئەو گوندانە لەژێر دەستی یەپەگە و سوپای سوریادان، بەڵام تا ئێستا زیانی ئەم هێرشانە نەزانراوە.
ڕۆژی ڕابردووش تورکیا گوندەکانی دێرکێ و تل تەمری کردە ئامانج و زیانی ماددی بە ناوچەکە گەیاند.