zagros news agency

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: بۆ هێرش بۆ سەر ئیسرائیل چاوەڕانی فەرمانی ڕێبەرین

فەرماندەی فەیلەقی عاشوورای سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، بەڕواڵەت وەڵامی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دوا کەوتووە، بەڵام لەچاوەڕوانیدامانەوە، گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر دوژمن.
“ئەسغەر عەباسقولیزادە” فەرماندەی فەیلەقی عاشوورای سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندووە، تۆڵەسەندنەوە لە بکوژانی ئیسماعیل هەنییە خواست و ئیرادەی گشتیی ئێرانە و ئەوان چاوەڕێی فەرمانی ئایەتوڵلا خامنەیین بۆ ئەوەی هێزی ئێرانی ئیسلامی بە بەرچاوی جیهانەوە نمایش بکەن.
ئەم فەرماندەیەی سوپای پاسداران دەڵێت، هەموو هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی، لەوانە سوپای پاسداران، ئەڕتەش و هێزەکانی پۆلیس ئامادەییی تەواویان هەیە بۆ ئەوەی بە تەکنۆلۆژیا و چەکی پێشکەوتوو لە بەرانبەر هەڕەشەی دوژمناندا ئاسایشی وڵاتەکەیان بپارێزن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران داوای گفتوگۆ له‌ یەکێتی ئەوروپا دەکات

سەڵاح

پارێزگاری هەولێر هاوخەمی بۆ باوکی ئاڤێستا و خانەوادەکەی دەردەبڕێت

یاسین

ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی

یاسین