ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا لە پشت‌گیری‌کردنی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت

ئەمریکا لەبەرانبەر هێرش و هەڕەشەی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی، پابەندی خۆی بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل دووپات کردەوە.
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی ڕایگەیاند، لە بەرگریکردن لەخۆی لەبەرانبەر هەر هەڕەشە و هێرشێکدا پشتیوانیی لە ئیسرائیل دەکەن و ئەمە هەڕەشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانیشی دەگرێتەوە.
ئۆستن هەروەها گوتی: بەهۆی ئەو دۆخەی لە ناوچەکە دەگوزەرێت، فەرمانی داوە، ئەو دوو کەشتییە جەنگییە فڕۆکە هەڵگرەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، لەو‌ی بمێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما  یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە

سەڵاح

تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٩١ جار هێرشی کردووەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

یاسین

هەولێر و دیاربەکر پەیوەندییە بازرگانى و پیشەسازیەکانی نێوانیان پەرە پێدەدەن

یاسین