zagros news agency

ئیسرائیل پلانی زیارەتکردنی جووەکان بۆ مزگەوتی ئەقسای پەسەند کرد

دەزگای پەخشی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، نووسینگەی سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی پلانی وەزارەتی کەلەپووری پەسەند کردووە بۆ ڕێکخستنی گەشتی جووەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا.
وەزیری کەلەپوور عەمیخای ئیلیاهو، پلانی هەیە دوو ملیۆن شکل کە دەکاتە ‘500 هەزار دۆلار’ تەرخان بکات بۆ گەشتکردن بە ناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسادا.
وەزارەتی کەلەپووری ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، “بەنیازە گەشتێکی ڕێنیشاندەر بۆ کێوی هەیکەل ڕێکبخات، کە بۆ یەکەم جار ڕێگە بە دەیان هەزار جوو و سەدان هەزار گەشتیار دەدات کە ساڵانە سەردانی ئەو شوێنە بکەن، بۆ بیستنی زانیاری لەسەر کەلەپووری جووەکان بە شێوەیەکی مێژوویی دروست.
سەردانەکان لەژێر دروشمی “بەهێزکردنی کۆنتڕۆڵی شاری کۆنی ئۆرشەلیم” بەڕێوە دەچێت، گەشتەکان لە هەفتەکانی داهاتوو دوای پشووەکانی جووەکان دەست پێدەکەن.
پاش لێدوانەکانی وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیتامار بن گڤیر کە ئەگەر بەدەستی ئەو بوایە، ئەوا کنێستێکی لە ئەقسا دادەمەزراند، وەزارەتی کەلەپووری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، کە پارە تەرخان دەکات بۆ سەردانی ژمارەیەکی زۆر لە جووەکان و گەشتیاران بۆ ئەقسا، بۆ گوێگرتن لە چیرۆکی مێژوویی ئەو شوێنە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

نێچیرڤان بارزانی بۆ خەڵكی سلێمانی: داواتان لێ دەكەم، بۆ یەك جاریش بێ پارتی تاقی بكەنەوە و دەنگ بە پارتی بدەن

یاسین

ژمارەیەک سیناتۆر و کۆنگرێسمانی ئەمریکی ناڕەزایی لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی سوودانی بۆ کۆشکی سپی دەردەبڕن

سەڵاح