ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی میانمار بەرزبووە

تەلەفزیۆنی فەرمی میانمار ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ژمارەی مردووانی لافاوەکانی زریانی یاگی لە میانمار بۆ 226 کەس و 77 کەسیش بێسەروشوێن بووە.
ئەم ژمارەیە نوێیە دوو هێندە زیاترە لەوەی کە ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن فەرمنەڕەوایی سەربازیی وڵاتەکەوە ڕاگەیەندرا کە 113 کەس بوون.
تەلەفزیۆنی وڵاتی میانمار ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لافاوە وێرانکەرانەی بەهۆی زریانی یاگیەوە دروستبووە، نزیکەی 260 هەزار هێکتار کە دەکاتە 640 هەزار دۆنم کێڵگەی برنج و بەرهەمی دیکەی لەناوبردووە.
ئەم کارەساتە ئەو قەیرانە ئەمنی و مرۆیی و سیاسییە گەورەتر دەکات کە وڵاتەکە لە دوای کودەتاکەی ساڵی 2021 کە حکوومەتی هەڵبژێردراو ئاونگ سان سوکی ڕووخاند.
بەپێی ئاماری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA)، نزیکەی 631 هەزار کەس لە سەرانسەری میانمار بەهۆی ئەم لافاوانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەڵاح

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا گەیشتە 52 کەس

سەڵاح

ڕاپۆرتێک: ئۆنروا تێوەنگلاوە لە هاوکاری کردنی حەماس

سەڵاح