ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری دەرەوەی رووسیا: تورکیا ناتوانێت سیستەمی بەرگریی ئاسمانی رووسی ئێس-400 بە وڵاتێکی دیکە بفرۆشێت

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی تورکیا بۆ دەستبەرداربوونی سیستەمی بەرگری ئێس-400 ـی رووسی دا و گوتی: تورکیا بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە رووسیا ناتوانێت سیستمەکە بفرۆشێت یان بیدات بە وڵاتێکی دیکە.
قسەکانی لاڤرۆڤ دوای ئەوە دێت، تورکیا لەبەرانبەر کڕینی فڕۆکەی ئێف-16، هەوڵ دەدات لە سیستەمی بەرگی ئاسمانیی ئێس-400 رزگاری بێت کە پێشووتر بە نزیکەی 5 ملیار دۆلار لە رووسیا کڕیبووی.
پێشتریش ئەمەریکا بەهۆی ئەو چەکەوە هۆشداریی دابوویە توکیا و ڕەتی کردبووەوە فڕۆکەی ئێف-35 و ئێف-16 بە تورکیا بفڕۆشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەیی گشتیی سوپای سوودان لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

سەڵاح

پەرلەمانتارێک بە تۆمەتی پلانگێڕی بۆ کودەتا دەستگیر دەکرێت

سەڵاح

لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕێژەی ئیعدام لە ئێران بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

یاسین