zagros news agency

حکوومەتی سووریا پەنابەرانی گەڕاوە لە لوبنانەوە دەستگیر دەکات

ئەو پەنابەرە سووریانەی لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە لەلایەن حکوومەتەوە دەستبەسەر دەکرێن.
تۆڕی سووریا بۆ مافی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی‌کردەوە، ٩ پەنابەری سووریای گەڕاوە لە لوبنانەوە، بە دەست حکوومەتی سووریا دەستگیرکراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆربەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون خەڵکی گوندەوار دیمەشیقن و لەسەر خزمەتی سەربازی زۆرەملێ دەستگیرکراون.
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هەر ٩ پەنابەرەکە لە دەروازە سنوورییە فەرمی و نافەرمییەکان لەگەڵ لوبنان دەستگیرکراون.
دەزگای مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند، 35 پەنابەری گەڕاوەی دیکەش کە دانیشتووی ناوچەی ئیدارەی خۆسەرن، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل: ئەو باڵەخانانەمان پێکاوە حیزبوڵڵا لە لوبنان بەکاریان دەهێنێت

یاسین

نیگەرانیی فەرەنسا لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بێت جن

یاسین

فەرەنسا سۆشیاڵ میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات

سەڵاح