zagros news agency

هیومن ڕایتس وۆچ: سووریایی گەڕاوە لە لوبنان دەکەونە بەر گوشاری حکومەت

 

هیومان ڕایتس وۆچ بڵاوی کردەوە، ئەو سووریانەی لە لوبنانەوە دەگەڕێنەوە، لەلایەن حکومەتی سووریاوە ڕووبەڕووی ستەم و چەوساندنەوە دەبنەوە.

هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکی نوێدا بڵاوی‌کردووەتەوە، سقوریا شوێنی ئەو کەسانە نییە لە لوبنانەوە دەگەڕێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕانەوە بۆ سووریا نیشانەی باشتربوونی دۆخی ئەم وڵاتە نییە، بەڵکو گەل ناچارە جگە لە گرتن و پێشێلکاری و کوشتن هیچ دەستکەوتێکی دیکەی نەبێت.

حکومەتی سووریا و دەسەڵاتدارانی ناوچەکانی سووریا ڕێگە نادەن ڕێکخراوە مرۆیی و یاساییەکان بگەنە هەموو بەشەکانی سووریا، ڕێگەیان پێنادەن بگەنە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و ئەمەش پێش بە کارەکانیان بۆ بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان دەگرێت.

زۆرێک لە داڵدەگاکانی لوبنان ئەولەویەت دەدەنە لوبنانیی و فەلەستینینیان و ڕێگە نادەن سووریایی بەو پەناگانەدا تێپەڕن و ژمارەیەک کەسیش پەنابەرە سوورییەکانیان لەو خانوانە دەرکردووە خیان بە کرێیان گرتوون و ئەم خانوانە دەدرێن به لوبانیانیە ڕاکردووەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ ده‌رمانێك له‌لایه‌ن بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان فڕێ نه‌دراون

سەڵاح

فەرماندەیەکی پلەبەرزی ئێرانی لە سووریا کوژرا

سەڵاح

شاندی ئیمرالی گەیشتنە هەولێر و سبەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە

یاسین