zagros news agency

تورکیا و پەکەکە باس لە کوژراوانی یەکتری دەکەن

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، هەشت چەکداری پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کوژراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراویکدا بڵاوی‌ کردەوە، لە هەڵمەتی بەردەوامی سوپای تورکیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی چڕنوک قوفڵدا، هەشت چەکداری پەکەکە لە ناوچەی حەفتەنین و ناوچەکانی ژێر هەڵمەتەکە کوژراون.
لەم ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لە بەردەوامیی ئەم هەڵمەتانە کراوە و وەزارەتی بەرگریی ئەم وڵاتەش دەڵێت، لە ستراتیژی هێرش کردن بۆسەر پەکەکە لە سەرچاوەکەی بەردەوام دەبن.
لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەرێگەی ئاژانسی فەرمیی خۆیەوە بڵاوی کردەوە، پێنچ سەربازی سوپای تورکیا لە زاپ، چیای خواکوڕک و مەتین کراونەتە کەوتنوونەتە بەر هێرش.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەر کۆمپانیایەک تاک لایەنانە گەشتی عومرە دەست پێ بکاتەوە سزا دەدرێت

سەڵاح

نوێترین زانیاری لەبارەی گیان لەدەستدانی حاجیانی کورد لە سعودیە ئاشکرا دەکرێت

یاسین

نرخى نەوت دابەزینى تۆمار کرد

یاسین